له ده‌ست پێكی گه‌ری حه‌ڤده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیاو له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی یانه‌كان و پاله‌وانی نۆ وه‌رزی رابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگی كرد‌و به چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
یارییه‌كه به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رو بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رێوه چوو ، له‌سه‌ره‌تای یاری و له خوله‌كی حه‌وت تۆماس مۆله‌ر گۆلی یه‌كه‌می میوانداره‌كانی تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌میش ئاستی خاوه‌ن یاریگا باشتر بوو له خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت دایۆت ئۆبامیكانۆ گۆلی دووه‌می بۆ بایرن میونشن تۆمار كرد ، دوو خوله‌ك دواتر بیرۆی سانی به تۆمار كردنی گۆلی سێیه‌م ئه‌ركی ڤۆلفسبۆرگی قورس‌تر كرد ، دوو خوله‌ك به‌ر له ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاری رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆله‌ندی و كۆلكاری یانه‌كه‌و خوله‌كه گۆلی چواره‌می تۆمار كرد كه هاوكات گۆلی نۆزده‌مینی یاریزانه‌كه بوو له‌م وه‌رزه تۆماری بكات .
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی بایرن میونشن چوارده‌هه‌مین بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناو به كۆكردنه‌وه‌ی چلوسێ خال بووه پاله‌وانی زستانه‌ی خولی بۆندس لیگا، یانه‌ی ڤۆلقسبۆرگیش تووشی نۆیه‌م دۆراندن هات و بیست خالی هه‌یه‌و له پله‌ی دوازده‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
له بۆندس لیگادا بایرین میونشن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤۆلفسبۆرگ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.