Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 03:32

هۆشدارییەک لە هاتووچۆی هەولێرەوە

کوردستان TV
100%


هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداری به‌ شۆفێران ده‌دات لە دروستبوونی تەمێكی زۆر لەسەر شەقامەكان .

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18 ى 12 ى 2021 ، فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: ئێستا تەم زۆربەی شەقام و ڕێگایەکانی داپۆشیوە بەتایبەت ڕێگایەکانی دەرەوە،بۆیە واپیویست دەكات شۆفێران پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ بن له‌ پێناو سه‌لامه‌تیان: 
1/لێخوڕین بەخێراییەک بکرێت کە کەمتر بێت لەخێرایی دیاریکراو بەهێماکانی هاتووچۆ.
2/تێپەڕاندن ئەنجام نەدرێت لەڕێگا تاکسایدەکان تاکو بەرچاو ڕونییەکی تەواو نەبێت.
3/تەرکیز زیاد بکرێت وە چاو و مێشک و دەست وقاچ هەمووی خەریکی لێخوڕین بێت بەتەنها.
4/مۆبایل بەکارنەهێنرێت بۆسناپکردن و قسەکردن.
5/گلۆپی تەم دابگیرسێنە .


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.