كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی راگه‌یاند و رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا پلەكانی گەرما بە جێگری دەمێننەوە و ئاسمانی پارێزگاكانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە زۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان باران لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ بەشێوەی پچڕپچڕ دەبارێت ، لە هەندێ ناوچەش ئەگەری لێزمەباران هەیە.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: كه له ناوچه شاخاوییه‌كاندا ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
شه‌ممه 18-12-2021:
هه‌ولێر 17 پله ، دهۆك 14 پله ، سلێمانی 16 پله ، هه‌ڵه‌بجه 17 پله ، كه‌ركوك 19 پله.
یه‌كشه‌ممه 19-12-2021:
هه‌ولێر 17 پله ، دهۆك 15 پله ، سلێ/انی 16 پله ، هه‌ڵه‌بجه 17 پله ، دهۆك 15 پله ، كه‌ركوك 18 پله .
که‌شناسی هه‌رێم: باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.