Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 03:33

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌ له‌ ژورێكی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌ندا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌: 
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18/12/2021 ئاگر له‌ ژووری دادوه‌رێكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كه‌وێته‌وه‌و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئاگركۆژینه‌وه‌و گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌، ئاگره‌كه‌ ده‌كوژێنرێته‌وه‌ و كۆنترۆڵ ده‌كرێت. خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و رووداوه‌ هیچ زه‌ره‌ری گیانی نه‌بووه‌و ته‌نیا زه‌ره‌ری مادی لێكه‌وتۆته‌وه‌. ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه‌ پێك دێنێت و دواتر ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
18/12/2021
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.