Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 03:33

بڵند ئیسماعیل: پڕۆژەکەی پارتی بۆ حکوومه‌تی داهاتووی عێراق ئاماده‌یه

کوردستان TV
100%


 پارتی دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک داواکاریی خۆی بۆ بەشداری لە حکوومەتی داھاتووی عێراق ئامادە کردووە و بەرپرسێکی پارتییش ڕایده‌گه‌ێنێت: پڕۆژەکەمان گشتگیرە و داوا دەکەین لایەنەکانی دیکەش بەشدار بن.
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا سروشتییە وەک لایەنێکی سیاسی، ئەوە نابێتە بەدیلی ئەوەی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە نەکەن و بە پڕۆژەی ھاوبەش سەردانی بەغدا نەکەن، شاندی یەکێتی بەتەنیا دەچێتە بەغدا و شاندی ئێمەیش دەچێت، بەپێچەوانەوە شاندی لایەنە سوننە و شیعەکانیش بە جیا دێنە ھەرێمی کوردستان.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت: ئەوەی لای ئێمە گرینگە وەک پارتی، ئێمە ڕژدین لەسەر ئەوەی لەگەڵ برادەرانی یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش بە یەک پڕۆژەوە بچینە بەغدا، واتە پڕۆژەیەکی ھاوبەشی کوردستانی ھەبێت.

بلند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پڕۆژەی پارتی ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا، ئێمە دەمانەوێت پڕۆژەکەمان دەوڵەمەند بێت و لایەنی دیکەش بەشداریی تێدا بکەن، ئەگەر ئەوانیش پڕۆژەیان ھەبێت، چونکە پڕۆژەی پارتی گشتگیرە و ھەموو مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانی تێدایە بۆ ئەوەی لە حکوومەتی ئایندەدا بچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.