ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە میانی زنجیرەیەک ھەڵمەتی گەڕان و پشکنیندا لە ناوەڕاستی شاری بەغدا، دەستیان بەسەر 500 ھەزار کارتۆنی دەرمانی بەقاچاغبراودا گرت.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی بە ھەماھەنگیی لەگەڵ تیمەکانی تەندروستیی، زنجیرەیەک ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان بۆسەر ژمارەیەک کۆگا و دەرمانخانە لە ناوچەی سەعدون ناوەڕاستی بەغدا، ئەنجامداوە.
باس لەوەشکراوە کە ھەر لە میانی ھەڵمەتەکاندا، دەست بەسەر 500 ھەزار کارتۆنی دەرمان کە بە قاچاغ ھێنراون، گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و دەرمانەکان تا یەکلایی کردنەوەی دۆسیەکە، ھەڵدەگیرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.