پۆلیسی گەرمیان ڕایگهیاند: هاوڵاتیەک لە کاتی کۆکردنەوەی ئاسندا مینێک پێیدا تەقیەوە و گیانی لەدەستدا.
مقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قدوری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ شەمە لە گوندی مەجید سالار سەربەناحییەی قۆرەتوو بەهۆی داستکاریکردنی بۆمبێکی کۆنی سەردەمی ڕژمی بەعسەوە لەئەنجامدا بەهاوڵاتیەکدا تەقیەوەو گیانی لەدەستدا
راشیدهگهیهنن: ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی (سهلام مهحمود دەروێش) لەدایکبووی 1992 دانیشتووی گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلارەو خێزاندارەو خاوەنی چوار منداڵە .
مقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قدوری ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
گەرمیان.. هاوڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.