ئەمڕۆ شەممە 18/12/2021 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی بەدواداچوونی چۆنیەتی کارەکانی پرۆسەی خاوێنکردنەوەی پاشماوەکانی لافاو و گوێگرتن لە هاووڵاتییان، سەردانی چەند گەڕەکێکی کرد، لە ناویاندا گەڕەکی ڕۆشنبیریی شاری هەولێری بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی پرۆسەی خاوێنکردنەوەی پاشماوەکانی لافاوەکە کرد و هاوکات گفتوگۆی لەگەڵ ئەو هاووڵاتییانەش کرد کە ماڵەکانیان دووچاری زەرەر و زیان بوونەتەوە.
شایەنی باسە، بەشێکی گەڕەکی ڕۆشنبیری بەهۆی بارانێکی بەخوڕ، لافاوی تێدا ڕوویدا و ئێستاش بەرپرسانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و تیمە هەمەجۆرەکانی شارەوانی بە سەدان کرێکار و چەندان ئامێرەوە سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکەن، کارزان عەبدولهادی جێگری سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕاستەوخۆ لە شوێنی لافاوەکە سەرپەرشتیی پرۆسەی خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکەی گەڕەکی ڕۆشنبیری دەکات.
وەزیری شارەوانی بەدواداچوون بۆ خاوێنکردنەوەی پاشماوەکانی لافاوەکەی ههولێر دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.