Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 01:40

بارودۆخی وێستگەی کەهرۆئاوی دوکان ئاسایی بووەوە

کوردستان TV
100%


كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: بارودۆخی وێستگەی کەهرۆئاوی دوکان ئاسایی بووەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18  ى 12 ى 2021 ، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویككرده‌وه‌: دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی هەورە بروسکەو باران وێستگەی کەهرۆئاوی دوکان،  توشی چەند گرفتێک بوەوە، ئەمڕۆ کێشەکان چارەسەربون بارودۆخی وێستگەکە ئاسایی بووە.
ئەندازیار ئەبوبەکر حەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کەهرۆئاوی دوکان رایگەیاند: بەهەوڵ ماندوبوونی ئەندازیار و تەکنیکار و کرێکارانی وێستگەکەمان توانرا ئەو کێشەو گرفتانە چارەسەر بکەین کە بەهۆی هەورەبروسکە وبارانبارانی زۆر دروستببوون .
وتیشی کەئێستادا بارودۆخی وێستگەکە ئاسایی بوەتەوە دەستخۆشیان لێدەکەم.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.