تیروپشكی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سیی و دووی جامی شای ئیسپانیا ڕاكێشرا، ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئاسانی بۆ یانه به‌هێزه‌كان لێكهوتهوه.
له ئه‌نجامدا، یانه‌ی بارسێلۆنا پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی كۆپا دێل رێ كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی لینارێس دیپۆرتیڤۆی پله سێ، هاوكات یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئه‌لكۆیانۆی پله سێ ده‌بێته‌وه، هه‌رچی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕایۆ ماخاداوندای پله سێ ده‌كات و یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباویش ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مانخای پله چوار.
هه‌روه‌ها یانه‌ی ڤالێنسیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی كارتاگنای پله دوو یاری ده‌كات و یانه‌ی سیڤیلیه‌ش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ڕیال زاراگۆزای پله دوو ده‌بێته‌وه.
لای خۆشیه‌وه یانه‌ی ئیسپانیۆل له تیروپشكه‌كه كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی پۆنفێرادینای پله دوو، یاریه‌كانی قۆناغی سیی و دووی جامی شای ئیسپانیا به یه‌ك گه‌ڕ له یاریگای یانه پله نزمه‌كان و له چوار‌و پێنج و شه‌شی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیپه براوه‌كانی ئه‌م قۆناغه ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌نه قۆناغی شازده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه.
تیروپشکی ڕکابه‌رییه‌کانی قۆناغی سی و دووی جامی شای ئیسپانیا ڕاکێشرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.