یانه‌ی ئینته‌رمیلان ڕایگه‌یاند، به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی كریستیان ئێریكسنی ناوه‌ڕاستكاره دانیماركیه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
یانه ئیتاڵیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه به ڕه‌زامه‌ندی و سازانی نێوان هه‌ردوولا گرێبه‌ستی ئێركسنی به‌فه‌رمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له هاوینی ڕابردوو یاریزانه‌كه له یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی فنله‌ندا له جامی یۆرۆ دووچاری نۆره‌ی دڵ هات و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌هۆش خۆی چوو، دواتر گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه‌و چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویستی بۆ كرا، به‌ڵام له‌و كاته‌وه ناتوانێت یاری بكات.
به‌پێی ڕێنماییه‌كانی یه‌كگرتووی كالچیۆ نابێت له یاریه‌كانی خوله‌كه‌دا هیچ یاریزانێك به ئامێری ڕێكخستنی لێدانی دڵ یاری بكات، بۆیه ئیداره‌ی ئینته‌ر گرێبه‌ستی ئێریكسنی ته‌مه‌ن بیست‌ونۆ ساڵی به‌فه‌رمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه .
ئینته‌رمیلان به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی کریستیان ئێریکسنی ناوه‌ڕاستکاره دانیمارکیه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.