له شاری نیۆنی وڵاتی سویسرا‌و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناسراو به یوفا، تیروپشكی گروپه‌كانی سێیه‌مین پاڵه‌وانێیه‌تی نه‌یشن لیگ بۆ تۆپی پێ راكێشرا، به پێی گرووپه‌كانی نه‌یشن لیگ چه‌ندین رووبه‌روو بونه‌وه‌ی به‌هێز له نێوان هه‌لبژارده‌كان ده‌بینین.
پاله‌وانێیه‌تی نه‌یشن لیگ له چوار گرووپ پێك دێت و هه‌ر گرووپێكیش چوار هه‌ڵبژارده له‌خۆوه ده‌گرێت كه به‌پێی دوایین پۆلینی ریزبه‌ندی جیهانی دابه‌ش ده‌كرێن، له ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌و له گرووپی یه‌كه‌م هه‌ر یه‌ك له هه‌لبژارده‌كانی فه‌ره‌نساو دانیمارك و كرواتیا و نه‌مسا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
له گرووپی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی پۆرتوگال و ئیسپانیا‌و سویسرا‌و چیك به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن، سه‌به‌ره‌ت به گرووپی سێیه‌میش كه گروپی ئاگرینه هه‌ریه‌ك له هه‌لبژارده‌كانی ئینگلته‌راو ئیتالیا‌و ئه‌ڵمانیاو هه‌نگاریا یاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن.
له گرووپی چواره‌م و كۆتاییش هه‌ریه‌ك له هه‌لبژارده‌كانی وێلزو به‌لجیكاو هۆله‌نداو پۆله‌ندای تێدایه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوای ركابه‌ری و ململانێی گرووپه‌كان، یه‌كه‌می هه‌ر گرووپێك ده‌گاته قۆناغی پێش كۆتایی نه‌یشن لیگ.
تیروپشکی گروپه‌کانی سێیه‌مین پاڵه‌وانێیه‌تی نه‌یشن لیگ بۆ تۆپی پێ راکێشرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.