Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 01:40

دوو تیرۆریست له‌که‌رکووک دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

 

دوو تیرۆریست لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی و بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو تیرۆریست دەستگیرکراون.

باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.