Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 16:58

هاوپه‌یمانان بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دیان چۆڵ کرد و ڕاده‌ستی سوپای عێراق کرا

کوردستان TV
100%

 

گوته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاشكرای كرد، بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.

یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ناتۆ له‌نێو بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د نه‌ماوه‌، ڕێژه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت ئه‌وانیش ڕاوێژكارن و كاریان هاوكاری لۆجستی و ئاماده‌كردنی هێزه‌كانی سوپای عێراقه‌.

ڕاشیگه‌یاند: زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ناو بنكه‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌ هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌ بیانییه‌كان چۆڵكراوه‌، ته‌نیا هه‌ندێ شوێن ماون كه‌ ئه‌وانیش پێداویستی و ئامرازی تێدایه‌ كه‌ هاوكاری لۆجستی پێشكه‌ش به‌ سوپای عێراق ده‌كه‌ن له‌ چه‌ك و ئامێری سه‌ربازی بۆ پاراستنی نیشتمان.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بنكه‌كه‌ عێراقییه‌ و فه‌رمانده‌یه‌كی عێراق به‌رپرسییه‌تی، هه‌روه‌ها هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌یپارێزن و ته‌نانه‌ت ڕاوێژكاره‌ بیانییه‌كان ئه‌وانیش له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه‌ ده‌پارێزرێن.

یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا ده‌توانین بڵێین بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به‌ته‌واوی له‌ده‌ست هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراقدایه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.