پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئه‌مشه‌و ڕێگایه‌ك له‌نێو شاری هه‌ولێر داده‌خرێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەکاتژمێر 12ی ئەمشەو ڕێگای نێوان شاری زەیتون و ناحیەی دارەتوو به‌ته‌واوی دادەخرێت.
ڕاشیگه‌یاند: داخستنی ڕێگاكه بە مەبەستی پاککردنەوە و لابردنی پاشماوەی لافاوەکەی دوێنێ شه‌وی شاری هه‌ولێره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەو ماوەیەدا شوفێران وەکو ڕێگای بەدیل دەبێت جووتسایدی دارەتوو و شەقامی کۆڕنیش بەکاربێنن بۆ هاتووچۆکردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.