پارێزگاری هه‌ولێر له كاتی سه‌ردانی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی دوێنێی شاره‌دێی داره‌توو ڕایگه‌یاند، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بووی لێقه‌وماوانی لافاو ده‌كرێته‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه سەردانی شاره‌دێی دارەتووی کرد و زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دوێنێ و ڕێوشوێنی بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکان بەسەرکردەوە.
پارێزگار وێڕای دەستخۆشی لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەت و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان بۆ بەهاناوەچوونی خێرای زیانلێکەوتووان، جەختی کردەوە کە بە ڕاسپاردە و فەرمانى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کودرستان هەموو هاوکاریی و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکرێت.
ڕاشیگه‌یاند كه حكوومه‌ت بە پێی توانا قەرەبووی زیانلێكه‌وتووانی لافاو دەكاته‌وه.
له كۆتاییدا پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئێمه خزمەتکاری خەڵکى خۆمانین و هەرچى لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک درێغی ناکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.