سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئاشكرایان كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق بڵاویان كرده‌وه: تیرۆریستانی داعش سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی لیوای 9ی فه‌یله‌قی به‌در له بیابانه‌كانی عیت له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
بڵاویشیان كرده‌وه كه تا ئێستاش شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان تیرۆریستانی داعش و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامی هه‌یه و زه‌ره‌ر و زیان و قوربانییه‌كان تا ئێستا دیار نین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.