ئه‌مڕۆ شه‌ممه سوپای میسڕ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا دوو گه‌وره سه‌ركرده‌ی تیرۆریستی دعشی له باكووری سینا كوشت.
سوپای میسڕ به هاوكاری سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی سینا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه توانیان شوێنی دوو گه‌وره سه‌ركرده‌ی تیرۆرستانی داعش ده‌ستنیشان بكه‌ن و دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له ناوچه‌ی عه‌جڕا له باشووری شاری ڕه‌فح له‌سه‌ر سنووری غه‌زه هه‌ردوو تیرۆریسته‌كه كوژران.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا سوپای میسڕ به‌هه‌مانشێوه به هاوكاری سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان توانیبوویان دوو تیرۆریستی تری داعش بكوژن كه خه‌ڵكی غه‌ززه بوون و هاتبوونه نێو خاكی میسڕ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به چه‌كداره داعشه‌كانی سیناوه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی میسڕ ڕۆژی سێشه‌می هه‌فته‌ی ڕأبردوو له ناوه‌ڕاستی سینا توانیبوویان دوو سه‌ركرده‌ی تیرۆریستی داعش به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستگیر بكه‌ن.
جێی باسه سوپای میسڕ له ساڵی 2018 بڕیاریداوه به‌شێوه‌ی مه‌یدانی به‌دوای تیرۆریستانی داعش بگه‌ڕێ له سینا و ناوچه‌كانی ده‌ڵتا و ناوچه بیابانه‌كانی باشووری ڕووباری نیل، له‌و كاته‌وه تا ئێستا به‌ده‌یان چه‌كدار و تیرۆریستی داعش كوژراو و ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.