Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 23:49

تۆڕی ئاوی گەڕەکی ڕۆشنبیریی هەولێر چاککرایەوە

کوردستان TV
100%

 

بەهۆی لافاوەکەی دوێنێ هه‌ینی شاری هەولێر تۆڕی ئاوی گەڕەکی ڕۆشنبیری تێکچووبوو، ئەمڕۆ وێڕای خاوێنکردنەوەی گەڕەکەکە، هاوکات چارەسەری تۆڕی ئاوی گەڕەکەکەش کرا.

ئەمڕۆ شەممە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر هاوکات لەگەڵ دەستپێکی پرۆسەی خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکە، لە هەڵمەتێکدا ژمارەیەک چالاکیان ئەنجام دا.

لە چوارچێوەی كاروچالاكییه‌كاندا تۆڕی ئاوی گەڕەکی ڕۆشنبیری چاککرایه‌وه‌ کە یەکێکە لە گەڕەکە گەورەکانی شاری هەولێر و بەهۆی لافاوەکەوە گرفت بۆ تۆڕی ئاوی بەشێک لە ماڵەکان دروستبوو.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.