جان کاستیکس، سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا، وەک رێکارێک بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، هەڵوەشاندنەوەی نمایشەکانی هەڵدانی یاری ئاگرین و ئەو ئاهەنگانەی کەبڕیاربوو لە شەوی سەری ساڵی نوێدا لە شەقامی شانزلیزێ لە پاریس بەڕێوەبچێت، راگەیاند.
کەناڵی لۆکاڵی BFM، لە جان کاستیکسی گواستووەتەوە کە رایگەیاندووە پاریس نمایشەکانی هەڵدانی یاری ئاگرین و ئەو ئاهەنگانەی کەبڕیاربوو لە شەوی سەری ساڵی نوێدا لە شەقامی شانزلیزێ بەڕێوەبچێت، هەڵوەشاندووەتەوە.
سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا ئەو بڕیارەی گەڕاندووەتەوە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
پێشتر جان کاستیکس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا داوای لەو هاووڵاتییانە کردبوو کە بەشداریی لە ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵی نوێ دەکەن پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن تەنانەت ئەوانەی کە ڤاکسینیشیان وەرگرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.