دوێنێ شەممە بە بەشداری هەزاران كرێكار و كارمەند و بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی شارەوانی، پرۆسەیەكی فراوانی خاوێنكردنەوەی پاشماوەكانی لافاو لە شوێنە زیانلێكەوتووەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەستیپێكرد و زۆربەی ناوچەكانیش خاوێنكراونەتەوە، ئەمڕۆش پرۆسەكە بەردەوام دەبێت.
بە مەبەستی بەدواداچوونی چۆنیەتی كارەكانی خاوێنكردنەوە و بەسەركردنەوەی تیمەكانی شارەوانی، دوێنێ شەممە، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی شارۆچكەی قوشتەپە و گەڕەكەكانی ڕۆشنبیری و سەركارێز و گردجووتیار و ڕێڕەوە ئاوییەكانی كرد و بەدواداچوونی بۆ كاروبارەكانی خاوێنكردنەوە كرد بۆ ئەوەی تیمەكان بە خێرایی پرۆسەكانی خاوێنكردنەوە تەواو بكەن.
پرۆسەی خاوێنکردنەوەی پاشماوەکانی لافاو بە بهشداری هەزاران کرێکار و ئامێری شارەوانی بەردەوامە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.