وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: 2 پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی ئاوەرۆ و شەقام لە عەربەت جێبەجێ دەكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19 ى 12 ى 2021 ، له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: دوو پرۆژەی چاككردنەوەی تۆری ئاوەڕۆ و دروستكردنی مەنهۆڵ و هەروەها نۆژەنكردنەوەی چەند شەقامێك لە سنووری شارەوانیی عەربەت جێبەجێ دەكرێن .
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش لە فەرمانێكی وەزاری خۆیدا گوژمەیەكی بۆ تەواوكردنی ئەو دوو پرۆژەیە خەرج كرد.
جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا له ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رێگای وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه و ڕۆژانه‌ش كار و پڕۆژه‌ی جیاواز بۆ ناوچه‌كان ده‌چێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.