له هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی كادێز ده‌كات.
ئه‌م یارییه له كاتێكدایه كه هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئاندرێ لۆنین و مارسێلۆ داسیلڤاو دانی كارڤاخال و لوكا مۆدریچ و ئیسكۆ ئه‌لاركۆن و ماركۆ ئه‌سێنسیۆ و ڕۆدریگۆ گویس و گاریس به‌یل به‌شی زۆریان به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆناو به‌شێكیان به‌هۆی پێكان له پێكهاته‌ی یانه‌ی شاهانه دابڕاون.
هاوكات یاریزان دانی سیبایۆس پێكانی چاك بۆته‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه گه‌ڕاوه‌ته‌وه پێكهاته‌ی یانه‌ی شاهانه، ڕیال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی چل‌ودوو خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به جیاوازی پێنج خاڵ له‌پێش سیڤیلیه‌ی نزیكترین ڕكابه‌ری دێت، كادیزیش به بارودۆخێكی خراپ تێده‌په‌ڕێت و به سێزده خاڵ له پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ند دایه.
له وه‌رزی ڕابردووی لالیگا، ڕیال مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای خۆی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به كادیز دۆڕا، دواتر ڕیال قه‌ره‌بۆی دۆڕانه‌كه‌ی كردوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له كادیزی میوانداری برده‌وه.
سه‌باره‌ت به یاریه‌كه‌و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك یاریزانی تیپه‌كه‌یان تووشی كۆرۆنا بوونه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیریان له دواخستنی یاری ئه‌م شه‌و نه‌كردۆته‌وه، ئه‌نچیلۆتی گوتیشی، پێویسته له‌مه‌ودوا خۆمان له‌گه‌ڵ باودۆخی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگونجێنین و ده‌بێت ژیان به‌رده‌وام بێت.
له لالیگادا ئه‌مشه‌و ریاڵ مه‌درید میوانداری کادێز ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.