هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر نازناوی پاڵه‌وانێتی جامی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا، له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی به‌یت له شاری خوری وڵاتی قه‌ته‌ر.
هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی تونسی برده‌وه، له كاتی یاسایی یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن و هه‌ردوو گێمی یاسایی به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو تیپ به‌بێ تۆماركردنی گۆڵ ته‌واوبوو، بۆیه په‌نابرایه به‌ر دوو گێمی زیادكراو.
له خوله‌كی نۆیه‌می گێمی زیادكراوی یه‌كه‌مدا، یاریزان ئه‌میر سه‌عیود گۆڵێكی بۆ جه‌زائیر به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماركرد، پاشان یاریزان یاسین براهیمی ده‌رفه‌تی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی گۆڵپارێزو یاریزنانی تونسی له نیوه‌ی یاریگای تیپه‌كه‌یانی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می جه‌زائیری له دواساته‌كانی گێمی زیادكراوی دووه‌م به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر نازناوی جامی عه‌ره‌بی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا، هاوكات یاسین براهیمی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی برده‌وه‌و ڕایس مه‌بولحی گۆڵپارێزی جه‌زائیر بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزو سه‌یفه‌دین جزیری یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تونسیش به تۆماركردنی چوار گۆڵ خه‌ڵاتی گۆڵكاری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.