له‌گه‌ری هه‌ژده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له‌یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا یانه‌ی سێڤییا له‌سه‌ر یاریگای رامۆن سانشێز بیزخوان میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌دریدی پاله‌وانی پارسالی خوله‌كه‌ی كرد .
له‌خوله‌كی حه‌وت و به‌لێدانێكی به‌هێز كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا ئاراسته‌ی گۆلی كرد ، ئیڤان راكیتشی كرواتی به‌تۆمار كردنی گۆلێكی جوان به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد .
هه‌ولی یاریزانانی ئه‌تله‌تیكۆ بۆیه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری و له خوله‌كی سی و سێ فلیبی به‌رازیلی به‌تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه .
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی هه‌ردوو یانه له‌هه‌ولی تۆمار كردنی گۆلی زیاتر بوون ، به‌ر له كۆتایی هاتنی یاری به دوو خوله‌ك لۆكاس ئۆكامبۆسی ئه‌رجه‌نتینی گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ سیڤیا تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش یازده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو پارێزگاری له‌پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و به جیاوازی پێنج خال له دوای ریاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگه‌وه دێت .
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش تووشی سێیه‌م دۆراندنی له‌دوای یه‌ك و هه‌شته‌مین دۆراندنی له‌م وه‌رزه هات و به بیست و نۆ خال دابه‌زی بۆ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی .
سێڤییا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.