پرۆسەكانی كاركردن بۆ خاوێنكردنەوەی پاشماوەكانی لافاو و ڕێگریكردن لە ئەگەری دووبارە دروستبوونەوەی لافاو، سەرجەم تیمەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و ژینگەپارێزی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە شاری هەولێر و دەوروبەری سەرقاڵی كردنن و تاوەكوو ئێستاش كاری زۆر باش كراوە.
لە درێژەكانی كارەكاندا ئێستا تیمەكانی شارەوانی، كەند و ڕێڕەوە ئاوییەكانی گەڕەكی رۆشنبیری لە پاشماوەكانی لافاو خاوێن دەكەنەوە و هەروەها ڕێڕەوەكانی ئاویش فراوان دەكەن، بۆ ئەوەی مەترسی دروستبوونەوەی لافاو نەمێنێ، وێڕای ئەوە لە سەرجەم شوێنەكانی تر تیمەكانی شارەوانی سەرقاڵی كاركردنن.
ههولێر.. تیمەکانی شارەوانی کەند و ڕێڕەوە ئاوییەکانی گەڕەکی ڕۆشنبیری خاوێن و فراوان دەکەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.