له هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، بڕیاروابوو یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلاو بێرنلی له یاریگای ڤیلا پارك له شاری بێرمینگهام به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌ر له دوو كاتژمێر له ده‌ستپێكردنی یاریه‌كه‌و به بڕیاری یه‌كگرتووی پرێمه‌رلیگ، یاریه‌كه بۆ كاتێكی دیكه دواخرا، ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای كارگێڕی ئه‌ستۆن ڤیلا كه ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانانی یانه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌و به‌شێكی كه‌می یاریزانان بۆ یاریه‌كه ئاماده‌بوون.
یه‌كگرتووی خولی ئینگلته‌راش داواكه‌ی په‌سه‌ندكردو یاریه‌كه‌ی دواخست، پێشتریش هه‌ر به‌هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانان و ئه‌ندامانی تیمی ڕاهێنه‌ران و كارگێڕی یانه‌كان به ڤایرۆسی كۆرۆناو به بڕیاری یه‌كگرتووی پرێمه‌رلیگ، پێنج یاری دیكه له‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی ئینگلته‌را له نێوان یانه‌كانی مانچسته‌ریونایتدو برایتۆن و، ساوسهامپتۆن و برینتفۆردو، وێستهام یونایتد‌و نۆریچ سیتی و، واتفۆردو كریستاڵ پالاس و، ئێڤێرتۆن و لیسته‌رسیتی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا .
یاری نێوان ئه‌ستۆن ڤیلا و بێرنلی به‌هۆی زۆری تووشبوونی یاریزانان به کۆڕۆناوه دواخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.