یانه‌ی ڕۆما سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئه‌تالانتا میوانداری برده‌وه.
یاریزانانی ڕۆما هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ركه‌وتن و له یه‌كه‌م خوله‌كی یاریه‌كه‌دا، هێرشبه‌ری ئینگلیزی، تامی ئه‌براهام گۆڵێكی بۆ میوانه‌كان تۆماركرد، پاشان یاریزان نیكۆلۆ زانیۆلۆ گۆڵی دووه‌می ڕۆمای له خوله‌كی بیستوحه‌وت به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی چل وپێنجیش، بریان كریستانتێ یاریزانی ڕۆما گۆڵێكی بۆ ئه‌تالانتا به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی له گێمی یه‌كه‌م كه‌مكرده‌وه.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاودوودا، به‌رگریكاری ئینگلیزی كریس سمۆلینگ سوودی له لێدانێكی ڕاسته‌وخۆ وه‌رگرت و به لێدانی سه‌ر ڕۆمای كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، دواتر تامی ئه‌براهام گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می گورگه‌كانی پایته‌ختی ئیتاڵیای له خوله‌كی هه‌شتاودوو به‌ده‌ستهێنا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ڕۆما دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و ده‌یه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی كالچیۆ برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده سیی و یه‌ك خاڵ، ئهتالانتاش به سیی و حه‌وت خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له خولی ئیتاڵیا ڕۆما بردییه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.