له ئاكامی ئه‌و رووداوانه‌ی هاتوچۆ كه له 21ی ئاداره‌وه تا ئه‌م نۆ مانگه‌ی دوایی له ئێران روویانداوه، 10 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كه‌مال هادیانفهڕ، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی هاتوچۆی ئاسایشی ئێران، به ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێرانی راگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ساڵی هه‌تاوی/كۆچییه‌وه واتا له 21ی ئاداره‌وه تا ئێستا، 36 هه‌زار رووداوی هاتوچۆ له ئێران روویانداوه و له ئاكامی رووداوهكانیشدا، 10 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کەمال هادیانفهڕ تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له لەسه‌دا 85ی رووداوه‌كان كاتێك روویانداوه كه شۆفێران ویستوویانه نه‌فه‌ری زیاتر هه‌ڵبگرن و بۆ زیادكردنی داهاتیان و تاكوو بتوانن زیاتر كار بكه‌ن، په‌له‌په‌لیان كردووه.
ناوبراو تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویستییان به هاوكاری زیاتره تاكوو پارچه‌ی یه‌ده‌گ بۆ ئۆتۆمبێله‌كان دابین بكەن و ئۆتۆمبێله‌كان چاك بكەنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.