Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 16:50

ئاندرێ ڕوبلێڤی ڕووسی نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی نمایشی موباده‌له‌ی به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


 
یاریزانی ڕوسی، ئاندرێ ڕوبلێڤ نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی نمایشیی موباده‌له‌ی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا كه‌ ڕكابه‌ریه‌كانی له‌ ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات به‌ڕێوه‌چوو.
 له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ڕوبلێڤی ته‌مه‌ن بیستوچوار ساڵ و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ تێنسزانی به‌ناوبانگی بریتانی ئاندی مۆرای برده‌وه، تێنسزانه‌ ڕوسیه‌كه‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی به‌ ئاسانی و به‌ ئه‌نجامی شه‌ش چوار، حه‌وت شه‌ش به‌ سوودی خۆی ته‌واوكردو به‌ باشترین شێوه‌ كۆتایی به‌ كاروانی یاریه‌كانی خۆی له‌مساڵ هێنا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو، له‌ مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیاو له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی ڕوسیا نازناوی پاڵه‌وانێتی جامی دێڤزی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مساڵ ڕوبلێڤ و مۆرای ئه‌مه‌ سێیه‌م جاره‌ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، له‌ دوو یاریدا ڕوبلێڤ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌ یاریه‌كیش مۆرای براوه‌ بووه‌.
 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.