Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 16:51

دێنیس شاپۆڤالۆڤی که‌نه‌دی پله‌ی سێیه‌می له‌ پاڵه‌وانێتی نمایشی موباده‌له‌ به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


 
 یاریزانی كه‌نه‌دی دێنیس شاپۆڤالۆڤ پله‌ی سێیه‌می له‌ پاڵه‌وانێتی نمایشی موباده‌له‌ له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا.
 له‌ یاری ده‌ستنیشانكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، شاپۆڤالۆڤی پۆلێنكراوی چوارده‌مینی ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ڕافائێل نادالی تێنسزانی به‌ناوبانگی ئیسپانی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌.
سه‌ره‌تا نادال كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ حه‌وت شه‌ش به‌ سوودی خۆی ته‌واوكرد، پاشان شاپۆڤالۆڤ دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به‌ ئه‌نجامی شه‌ش سێ، ده‌ شه‌ش برده‌وه‌و پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، جێگای باسه‌ نادال بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ دوای چوار مانگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ یاریگاكانی تێنسی سه‌رزه‌وی و به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ كرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ئابی ڕابردوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ پێكانه‌كه‌ی كراو له‌و كاته‌وه‌ له‌ هیچ یاریه‌كی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌شداری نه‌كردووه‌ .
 
 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.