Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 20:10

هه‌ولێر .. گوژمه‌یه‌ک بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ شاوێس خه‌رج کرا

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گوژمه‌یه‌كی بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی دروست كردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی شاوێس خه‌رج كرد .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19 ى 12 ى 2021 ، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:  گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ شاوێس لەسەر ڕێگەی هەولێر-پیرمام خەرج كرا، كە ئەو پرۆژەیە كاریگەری زۆر باشی لەسەر سێكتەری ئاوەڕۆی ئەو سنوورە دەبێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیده‌گه‌ێنێت: گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج كراوە.

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.