سوپای عێراق رایگەیاند کە دوو ھەوڵ بۆ بەئامانجکردنی کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای بابل ناوەڕاستی وڵات، پووچەڵکراونەتەوە.
لیوا یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە دوو بۆمب بۆ بەئامانجکردنی کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر رێگای خێرای بابل، چێنرابوون.
لیوا یەحیا رەسوڵ راشیگەیاندووە کە یەکێک لە بۆمبەکان، لەلایەن ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بە کۆنترۆڵکراوی تەقێندراوەتەوە و بۆمبەکەی دیکەیش پووچەڵکراوەتەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.