ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی یان كرد‌و له ده‌باشان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه.
شانده‌كه‌ی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌حموود محه‌ممه‌د، جه‌عفه‌ر ئێمینكی، زه‌عیم عه‌لی، عیزه‌دین به‌رواری، عارف ته‌یفوور، رێبوار یه‌ڵدا، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وعه‌لی حوسێن و خه‌سره‌و گۆران ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێكهاتوون.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی پارتی و یه‌كێتی، باسی رۆڵی كورد له پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و دۆخی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.