پارێزگارى هەولێر قەبارەى زیانەکانى لافاوەکەى رۆژی هه‌ینی رابردووی ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێری راگه‌یاند.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19 ى 12 ى 2021 ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: قەبارەى زیانەکانى لافاوەکەى هەولێر بە 21 ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: بەهۆی لافاوەكەوە 12 كەس گیانیان لەدەستداوە كە تەرمی 10 كەسیان دۆزراوەتەوە و تەرمی دوو كەسەی دیكەش هێشتا نەدۆزراوەتەوە کە یەکێکیان منداڵێکە.
پارێزگارى هەولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: رۆژی هه‌ینی رابردوو لافاو 15 شوێنى هەولێر گرتوەتەوە بەهۆیەوە ئاو چوەتە ناو دوو هەزار و 509 ماڵ و زیانی پێگەیاندون.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند: له لافاوهكهدا 867 ئۆتۆمبێل و 53) شوێنى بازرگان‌یش زیانیان بەرکەوتووە.
هه‌روه‌ها گوتیشی: بەهۆى هێرشەکانى داعش و لافاوەکەى هەولێر ئاهەنگەکانى سەرى ساڵ لە هەولێر ئەنجام نادرێن.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هەولێر داوای لە حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد كە یارمەتی زیانلێكەوتوان بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.