Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 20:10

هەولێر.. بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونەوەی لافاو کەندی گرد جووتیار فراوان دەکرێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند:  بۆ ڕێگریكردن لە دروستبوونەوەی لافاو كەندی گرد جووتیاری هه‌ولێر فراوان دەكرێت.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بە مەبەستی ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی قورس و دووبارە ئەگەری لافاو لە سنووری گردجووتیار، تیمەكانی شارەوانی و لایەنی پەیوەندیدار سەرقاڵی فراوانكردنی كەندی گردجووتیارن كە ئەو كەندە ڕێڕەوێكی سرووشتیی ئاوی قورسە لە سنوورەكەدا، پێشتر بەهۆی تەسكبوونەوەی گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی لێ دروست بوو.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بە هەمان شێوە هەر ئەمڕۆ تیمەكانی شارەوانی، كەند و ڕێڕەوە ئاوییەكانی گەڕەكی ڕۆشنبیریان فراوان كرد بۆ ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی قورس لە سنووری گەڕەكی ڕۆشنبیری.

راشیده‌گه‌یه‌نن:  له‌ ئێستادا تیمەكانی شارەوانی و دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سەرجەم ئەو شوێنانەی كە لافاویان لێ ڕوویدا، پرۆسەكانی خاوێنكردنەوەی پاشماوەكان بەڕێوە دەبەن و كار بۆ ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو  دەكەن.

 

 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.