پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را به هاوكاری به‌شی پۆلیسی ڕێكاریی، سێ تۆمه‌تبار یان ده‌ستگیركرد كه سوكایه‌تییان به مێردمنداڵێك كردبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19 ى 12 ى 2021، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی رێكاریی سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه سوكایه‌تیان به مێردمنداڵێك كردبوو و دواتر ڤیدیۆکەیان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردبوه‌وه.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی رێكاریی بدۆزرێنه‌وه و ده‌ستگیربكرێن.
پۆلیسی سلێمانی لەبارەی ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانە ڕایگەیاندووه: له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ه، ر، س)، (ه، ئـ، ف)، (س، ص، ع) به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
سلێمانی.. 3 کەس بەهۆی سوکایەتی کردن بە مێردمنداڵێک دەستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.