ئیدارەی جۆبایدن پلانی هەیە ئەو چەکانەی کە پێشتر بۆ حکوومەتی ڕووخاوی ئەفغانستان تەرخانیان کردبوو ڕەوانەی ئۆکڕانیا بکات.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئهمریكی ئیدارەی جۆ بایدن پلانی هەیە بۆ ئەوەی ئەو چەکانەی کە پێشتر بۆ حکوومەتی ڕووخاوی ئەفغانستان تەرخانیان کردبوو، ڕهوانهی ئۆکڕانیای بکەن.
ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکاوه ئاشکرای دەکات کە حکوومەتی کیێڤ لهگهڵ بهرپرسانی پنتاگۆن باسی لە ئەگەری هەناردەکردنی ئەو چەکانە کردووە کە هەلیکۆپتەری جەنگی و کەلوپەلی دیکەی سەربازی تێدایە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو كه چهكهكان بریتین له 5 هەلیکۆپتەری میی 17 كه پێشتر لەلایەن سوپای ئەفغانستانەوە بەکارهاتوون و دواتر لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بەردەوام بوون، لەلایەن خۆیەوە بەرپرسێکی ئۆکڕانیا گوتی، "حکوومەتی کیێڤ فشار لەسەر ئیدارەی بایدن دهكات بۆ بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی وڵاتهكهی له ئهگهری هێرشی ڕووسیا."
ههروهها باسی لهوهش كردووه كه حكوومهتی وڵاتهكهی داوای 10 هەلیکۆپتەری بلاکهاوکی ئهمریكا دهكات له واشنتۆن، ههروهها ئانتۆن سیمێلرۆس گوتەبێژی پنتاگۆن ڕەتی کردەوە لێدوان بدات لەسەر وردەکارییەکان، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە پنتاگۆن لە نزیکەوە لەگەڵ کیێڤ کاردەکات بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو داواکارییانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئۆکڕانیاوە داواكراون.
بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی تا ئێستا یارمەتی سەربازی بۆ کیێڤ پەسەند نەکردووە، هاوکات ئیدارەی بایدن بەدوای چارەسەرێکی دیپلۆماسیدا دەگەڕێت کە مۆسکۆ ناچار بكات واز لە هەڵمەتی فشاری سەربازی بێنن لە سنووری ئۆکڕانیا.
بهپێی ئهو ههواڵهی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ چەند ئەندامێکی کۆنگرێس ڕایانگهیاندووه کە ئەنجوومەنی ئاسایش ناڕازییە لە فراوانکردنی هەناردەی چەک بۆ ئۆکڕانیا لە چاوەڕوانی زیاتربوونی گرژییەکان لەگەڵ مۆسکۆ و پشتگوێخستنی هەوڵەکانی کۆشکی سپی بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ لەگەڵ كرملین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.