وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، له خاوێنكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامن و ئه‌مڕۆش سه‌رجه‌م لووپهكانی شه‌قامی 150 مه‌تری خاوێن كرایه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: وێڕای خاوێنكردنەوەی ئەو گەڕەكانەی ناو شار، تیمەكانی شارەوانی لە دەرەوەی شاری هەولێریش ئەو ڕێگە سەرەكییانە خاوێن دەكەنەوە كە پاشماوەی لافاویان لێ كۆبووەتەوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هەر لەم چوارچێوەیەدا تیمەكانی سەر بە بەڕێوەرایەتیی شارەوانییەكانی هەولێر هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ لوپەكانی 150 مەتری ڕێگەی سەرەكی هەولێر-پیرمام بەڕێوەبرد و لوپەكانی 150 مەتری و ئەو بەشانەی شەقامەكە خاوێن كرانەوە كە بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان بەركەوتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.