Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 18:22

بارانی به‌لێزمه‌ ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌ و پله‌ی گه‌رمیش ده‌چێته‌ خوار سفڕ

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سبه‌ی دووشه‌م بارانی به‌لێزمه‌ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌ و تا ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ به‌رده‌وام بێت.

كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: قۆناغى دووەمى کاریگەرى ئەو شەپۆڵەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە، لە سبەى دووشەممەوە چالاک دەبێتەوە .

ڕاشیگه‌یاند: رۆژى دووشەممە لە دواى نیوەڕۆ باران بارین دەست پێ دەکاتەوە و لە کاتەکانى شەودا بارانبارین زیاتر دەبێت و بارانى مامناوەند و هەندێ جار لێزمە باران دەبێت، هه‌روه‌ها بەرەبەیانى رۆژى سێشەم ئاستى دابارین زیاتر دەبێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەگەڵ هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە، بارستە هەوایەکى سارد ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و بەفریش دەبارێت، پاشان کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە ساردە زیاد دەکات و ئاستى بەفربارین زیاتر دەبێت و زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفرى دەبێت و بەفر و بارانبارین رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت و هەندێ کات تەمیش دروست دەبێت و مەوداى بینین کەم دەکاتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ كاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە رۆژى پێنجشەم کۆتاى دێت .

ڕاشیگه‌یاند: نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت و پێنجشەم و هەینى لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە و لە سەنتەرى پارێزگاکانیش لە سفر پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە .

له‌ كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاشكرای كرد كه‌ له‌  ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاستى بەفرى زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.