دوای گفتوگۆیەکی زۆر، دواجار دەستەی کارگێری یانەی هەولێر لەگەڵ (نزار مەحرووس) ڕاهێنەری سووریایی پێشووتری یانەی هەولێر، ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی سووریا گەیشتە رێککەوتن بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت.
یانهی ههولێر ڕایگهیاند كه گرێبەستەکەیان لهگهڵ نزار مهحرووس بۆ ماوەی دوو ساڵە.
نزار مەحرووس هەریەک لە (دڵشاد ئەحمەد) و (سائد سویدان) وەک یاریدەدەرانی خۆی و (سامر رهیحانی) وەک راهێنەری گۆڵپارێزان دەستنیشان کردووە.
مەحرووس و دەستەی راهێنەرانی نوێی یانەی هەولێر لە دوای یاری یانەکەمان بەرامبەر یانەی سناعە، بهفهرمی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی هەولێر دەگرنەئەستۆ.
جێی باسه نزار مەحروس لە وەرزی 2011/2012 ناسناوی خولی نایابی عێراقی لەگەڵ یانەی هەولێر بەدەستهێنابوو و لە جامی یەکێتی ئاسیاش پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.