ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پارێزگاری هەولێر به نوێنه‌رایه‌تیى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هەرێم، سەردانی بنەماڵەی قوربانییانی لافاوەکەی هەولێری کرد و سەرۆکی حکوومەت لە ڕێگەى پەیوەندیى تەلەفۆنییەوە قسەی لەگەڵیان کرد.
پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم به نوێنه‌رایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر سەردانی بنەماڵەی قوربانییانی لافاوەکەی ڕۆژی هەینی شاری هەولێری کرد.
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ کەسوکاری قوربانییان پرسە و سه‌ره‌خۆشى و هاوخەمی خۆی پێڕاگەیاندن و هیواى خواست خودای مەزن گیانی قوربانییان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتى بەرینیان شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکانیان ببەخشێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كاندا هەروەها جەختی لەوە کردەوە كه لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانییانی ونبووی ڕووداوەکە و گوتیشی "هەرچی بکرێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدانی بنەماڵەی قوربانییان و زیانلێکەوتووانی ئەم کارەساتە سروشتییە ئامادەین و درێغی لێ ناکەین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.