وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، نوێنهرێكیان له وڵاتی لوبنان بهشداریی له دیداری گفتوگۆی ئاینهكانی عێراق كرد.
ڕاگهیاندنی وهزارهتی ئهوقاف بڵاوی كردهوه: لەسەر بانگھێشتی فەرمی ئەنجوومەنی کەنائیسی جیھانی، شێخ ئیبراھیم بهرزنجی نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەری ئیرشاد بەشداریی دیداری گفتوگۆی ئایینەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان پێکھاتەکانی عێراق دەکات.
ڕاشیگهیاند: لە دیدارەکەدا نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕووناکی خستە سەر کار و پرۆژەکانی وەزارەتی ئەوقاف لە بواری پەرەپێدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی گیانی ھاوکاری و تەبایی لەنێو پێکھاتەکانی کوردستاندا.
ههروهها بڵاوی كردهوه: ئاماژهمان بە رۆڵی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە دروستکردنی ژینگەیەكی لەبار و گونجاو و پڕ لە خۆشەویستی و پێکەوەژیانی ئاینی بە شێوەیەک بۆتە بنەمای کاری پێکەوەیی و نێوان پێکھاتە ئاینییەکانی ھەرێمی کوردستان، جیا لەمەش بۆتە نموونەیەکی جوان بۆ عێراق و ناوچەکە.
ھەرلە دیدارەکەدا چەندین چاوپێكهوتن رێکخران و ستایشی پێکەوەژیانی ئاینی ھەرێم کرا لەوانە باڵیۆزی عێراق لە لوبنان و حەیدەر بەڕاک سەرۆکی کانائیسی جیھانی و د. عهبس ئەمینداری ئەنجوومەنی کەنائیسی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.