ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە هەوڵێکدا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزی ئاسایشی سلێمانی و تۆمەتبارەکە ڕووی دا، بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایش بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: کاتژمێر (06:00)ی ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە لە کاتێکدا ھێزەکانی ئاسایش لەسەر فەرمانی دادوەری لێکوڵێنەوەی ئاسایشی سلێمانی ھەوڵیان دا تۆمەتبارێکی ماددەی ھۆشبەر دهستگیر بكهن کە بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەکرد، لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی هێزەکانیان بۆتەوە.
هەروەها ئەوەی خستەڕوو لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە بووە هۆی بریندارکردنی یەکێک لە کارمەندانیان، ئێستاش باری تەندروستی جێگیرە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو کە هێزەکانیان بەزووترین کات توانیوویانە تۆمەتبارەکە بە برینداری دەستگیر بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.