كونسوڵخانه‌ی گشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خێزانی قوربانییانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ینی ڕابردووی شاری هه‌ولێر كرد.
كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند "بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی قوربانییانی لافاوەکەی ھەولێرمان پێگەیشت، گیانلەدەستدان و نەمانی گوزەران وێرانکەرە".
ڕاشیگه‌یاند " پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە خێزانی قوربانییان و ئەوانەشی کە بەر لافاوەکە کەوتوون دەکەین.
جه‌ختیشی كرده‌وه "لەم کاتە ناخۆشانەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی کوردستان دایە.
جێی باسه به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی هه‌ینی ڕابردووی شاری هه‌ولێر جگه له ماڵوێرانی و زیانێكی زۆری ماددی، 12 هاووڵاتیش گیانیان له‌ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.