فەرحان جەوهەر چاودێری سیاسی له بەرنامەی رۆژەڤی کوردستان سه‌باره‌ت به پرسی بابه‌تی عێراق و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو رایگه‌یاند:
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌بۆته چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی عێراق به‌ڵكو ئاڵۆزتری كردووه ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری تێكچوونی زیاتری بارودۆخی سیاسی هه‌یه له عێراق ، له هه‌مان كاتدا زۆر له لایه‌نه‌كان رازی نین به‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌ڵبژاردن .
روونیشیكرده‌وه كه پێش راگه‌یاندن پێویسته رێككه‌وتنێك له لایه‌ن شیعه‌كان بوونی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان خۆیان ببیننه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی، چونكه میلیشیاكان مه‌ترسیان هه‌یه و چاره‌نووسیان به‌ره‌و خراپی ده‌روات بۆیه قبوڵی له‌ناوچوونی خۆیان ناكه‌ن .
له‌وانه‌یه ئه‌مریكا و ئێرانیش له دواسات بگه‌نه رێككه‌وتن له سه‌ر چۆنیه‌تی پێكهاتنی حكوومه‌تی ئاینده‌ی عێراق
فه‌رحان جه‌وهه‌ر گوتی كه پێكهاته‌كانی عێراق به‌رگه‌ی حكوومه‌تی زۆرینه و كه‌مینه ناكات و ئه‌وه نه‌بووته كه‌لتوور له عێراق
كورد و سوننه له‌و پرسه رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینن له پێكهاتنی حكوومه‌ت، پێویسته كورد یه‌كگرتوو بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین رۆڵی كارا ببینین له ئاینده.
له لایه‌كی دیكه‌وه د. نەوزاد عەبدوڵڵا ـ مامۆستای زانکۆ هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه رایگه‌یاند :
پرۆسه‌ی سیاسی عێراق پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه و كیشه‌ی سیاسی به‌رده‌وامه و دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك زیاتر له ساڵێك گرفتی پێكهاتنی حكوومه‌ت به‌رده‌وامی هه‌بووه له رابردوو، ئێستاش ئه‌و گرفتانه به‌رده‌وامی هه‌یه و ماڵی شیعه دابه‌شبوون، ره‌وتی سەده‌ر و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش له ناكۆكی دانه.
روونیشیكرده‌وه كه لایه‌نی شیعه هه‌موو فشارێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵیان هه‌بێت له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ، به‌ڕای دكتۆر نه‌وزاد هیچ لایه‌نێكی شیعه رازی نین ببنه ئۆپۆزسیۆن و له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت بن .
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه موقته‌دا سه‌در و كورد و سووننه رۆڵیان گرنگه له چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌تی ئاینده‌ی عێراق ، هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریكا ده‌رهاوێشته‌ی خۆی ده‌بێت له سه‌ر ئاینده‌ی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق .
داڕشتنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.