به‌ریتانیا داتای 24 كاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ته‌نیا ڕۆژێكدا زیاتر له 12 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن بوون.
ئاژانسی ئاسایشی ته‌ندروستی به‌ریتانیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) بڵاوی كرده‌وه: له 24 كاتژمێری ڕابردوودا 12133 هه‌زار تووشبووی نوێی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن تۆمار كراون.
به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن له به‌ریتانیا بۆ 37 هه‌زار و 101 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ساجید جاوید وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند كه ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن به‌ته‌واوی له وڵات بڵاو بووه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند كه بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسه‌كه به‌مشێوه‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیا تووشی حاڵه‌تی مه‌ترسیدار ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه 17 ڕۆژ پێش ئێستا ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن له به‌ریتانیا ته‌نیا 1% بوو، به‌ڵام ئێستا بووه‌ته 60%.
وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا ڕأشیگه‌یاند كه ئێستا حكوومه‌ت تاوتوێی سه‌پاندنی ڕێوشوێنی نوێ ده‌كات بۆ ڕێگریكردن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.