ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێستادا بەلایەنی كەمەوە لە 89 وڵات لەسەرتاسەری جیهاندا بڵاوبۆتەوە،
بەپێی نوێترین زانیاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن بەخێراییەكی زیاتر بڵاودەبێتەوە بەراورد بەگۆڕدراوی دێلتا و كارەكە تەنیا سێ رۆژ دەخایەنێت تاوەكو حاڵەتەكان زیاتر دەبن،
نوێترین گۆڕدراوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراو بە ئۆمیكرۆن بۆتە هۆی دروستبوونی نیگەرانی زانایان و پسپۆڕان و زیادبوونی حاڵەتەكانی ئەو گۆڕدراوە بۆتە هۆی دروستبوونی نیگەرانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەتایبەت لەئەوروپا و ئەمریكا،
لەچەند رۆژی ڕابردوودا د.تیدروس ئەدهانۆم گیبریسوس بەرێوبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی پێدەچێت گۆِردراوی ئۆمیكرۆن لەچەندین وڵاتی دیكە بڵاوبووێتەوە كەتائێستا ئاشكرانەكراوە،
بەرێوبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ووتی: ئەزمون فێری ئەوەی كردوون بەكەم ڕوانین لەو ڤایرۆسەكە وایان لێدەكات ڕووبەڕووی مەترسی ببنەوە و ئەگەر ئۆمیكرۆن ببێتە هۆی نیشانەی كەمتر، بەڵام ژمارەی گەورەی تووشبووان جارێكی دیكە فشار لەسەر سیستمی تەندروستی دروست دەكات،
گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن لەڕێكەوتی 24ی مانگی ڕابردوو بۆیەكەمجار لەئەفریقای باشوور سەریهەڵدا و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی وای دانا ئەو گۆڕدراوە جێی نیگەرانیە و داوایكرد رێوشوێن بۆ رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی بگیرێتەبەر.
ژێدهر - تەندروستی سلێمانی
گۆڕدراوی ئۆمیکرۆن لە 89 وڵاتی جیهان تۆمارکراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.