Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 15:01

2 تیرۆرستی داعش له‌ پارێزگای دیاله‌ کوژران

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، دوو تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دیالە  کوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بەسەرپەرشتی و بەداداچوونی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، ھەروەھا بەشت بەستن بە زانیاریەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، فڕۆکە جەنگییەکان هێرشێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری ناحیەی سەعدییە باکووری پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.
بەپێی راگەندراوەکە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش کوژراون.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.