وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق سوود له ئه‌زموونی كه‌رتی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20 ى 12 ى 2021 ، بەڕێوەبەری گشتیی بۆ بواری تەکنیکیی وەزارەتی کارەبای عێراق، مورتەزا حسێن بۆ زانینی وردەکاریی پرۆژەی پێوەری زیرەک بۆ رێکخستنی پێدانی کارەبا، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: كه کەمال محه‌ممه‌د ساڵح وەزیری کارەبا، وردەکاریی گرێبەست و بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و جێبەجێکردنی پرۆژەکە پێشکەشی شاندی مێوانی کرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه: بەرێوەبەری گشتی کارەبای عێراق پێداگیریی لەسەر گرنگیی پێوەری زیرەک کرد و گووتی لە وەرزی هاویندا، کێشە و گرفتی کارەبا لە عێراق چارەسەر دەکات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: سەبارەت بە وێستگەکانی مەخموور، شێخان و جەبارە لە ناوچە جێناکۆکان، وەزارەتی کارەبای فیدراڵ لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ کاری جیدیان لەسەر کردووە و، یەکێ لەم وێستگانەش لەسەر قەرزی جایکای ژاپۆنی جێبەجێ دەکرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.